شوبات 14, 2024 14:30 Asia/Tehran

یەکێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هەواڵی هەڵمەتی دژە ترۆریستیی ئەو هێزانە لەشاری فەلوجەی کرد.

"سەلاح فازڵ عیساوی" یەکێ لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار پێی داگرت: هێزەکانمان توانیان هەڵمەتێک لەدژ داعش ئەنجام بدەن لەناوچەی "الکرمە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی فەلوجە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان، لە بوونی حەشارگەی پاشماوەکانی تاقمی رەشەکوژی داعش لەو ناوچەیە ئاگادار بووینەوەو هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێکی لەناخافڵیان بەدژ ئەو حەشارگەیە ئەنجام دا.

عیساوی وتیشی: لەو هەڵمەتەدا ژمارێک چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی لەوان بۆمب و نارنجۆکی ترۆریستان دەستیان بەسەرداگیراو هێزەکانی حەشدی شەعبی، بڕێکی زۆری تەقەمەنیان لەکاتی جێبەجێکردنی هەڵمەتەکەدا دۆزیەوەو بێ هیچ زیانێکی گیانی و دراڤی، بۆمبەکانیان پووچەڵ کردەوە.

سەرپەیڤ