شوبات 14, 2024 16:15 Asia/Tehran

سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران لە شوێنی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدکرانی سەردارانی خۆڕاگری ڕایگەیاند کە ئەو یادمانە نیشانەیەکە لە دڕندەکاری ئەمریکاو ملهوڕانی ئەمڕۆی جیهان.

حوجەتولئیسلام موحسینی ئیژەیی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران کە دوێنێ سێ شەم لەسەربانگهێشتی فەرمی فایق زەیدانی سەرۆکی لیژنەی باڵای دادڤانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرز سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە چووە شوێنی شەهیدکرانی سەردارانی خۆڕاگری، شەهیدان قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و هاومەتەرێزە شەهیدەکانیان و ڕێزی کرد لە پلەی بەرزو شکۆمەندیان.

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێرانیەکانی نیشتەجێی عێراق و وتووێژو ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی دادڤانی ئەو وڵاتەو پێوشوێنگرتنی تایبەتی کاری دەزگای دادڤانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە تیرۆری سەردارانی شەهیدی خۆڕاگری و بەهێزکردن و پەرەدان بە هاریکاری هاوبەشی دادڤانی بەئامانجی بەربەرەکانی لەگەڵ دیاردەی تیرۆریزم و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی بەتایبەت عەبدوللەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆمارو محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەشێکن لە پرۆگرامی کاری سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران لە عێراق.

ئیژەیی سەبارەت بە ئامانجی لەو سەردانە ڕایگەیاند کە پەرەدان و بەهێزکردنی هەمەلایەنە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەتایبەت هاوسێکان بەشێکە لە هەڵوێستی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و وتی کە شەیتانی گەورە ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت ئێران و عێراق هەنگاوی گڵاو هەڵدەگرن هەربۆیە ئەم دوو وڵاتە زۆرتر لە هەمیشە پێویستیان بە یەکیەتی و هاریکاری هەیە.

سەرپەیڤ