وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: سیاسەتی ئەمریکا، بەلاوازی هێشتنەوەی سوپای عێراقە
"یەحیا رەسوڵ" وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی ئەمریکا، بەلاوازی هێشتنەوەی سوپای عێراقە، وتی: هەڵبەت سوپای عێراق دەتوانێ لەهەمبەر هەڕەشەوگوڕەشەکاندا، بەرگریی بکا لە سەروەریی خەڵکی عێراق.
"یەحیا رەسول" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق بەئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ بەلاوازی هێشتنەوەی عێراق، وتی: لەوانەیە سوپای عێراق، بڕێک لاواز بێ بەڵام ئەمڕۆکە هەوڵی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەرەڤانیکردن لە خەڵکەو دەتوانێ بێ پشت بەستن بە ئەمریکا لەخزمەت خەڵکی ئەو وڵاتەدا بێ.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان ویستیان پرسی هەرێمی ئاسمانیی عێراق لەکۆنترۆڵی ئەمریکادا بێ و تواناکانی عێراق لەمەڕ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لاواز بێ، وتی: ئەو سیاسەتە بەدروستی ئەوەمان بۆئاشکرا دەکا کە ئەمریکا بۆ بەلاوازی هێشتنەوەی عێراق هەوڵ دەدا.
یەحیا رەسول وتیشی: ئێمە لە ساڵی٢٠١٤ خەریکی شەڕ و هەڵبەت تەیارکرانی لۆجستیکی و مەشق پێکردن بووین. دەستمان کرد بە خۆڕێکخستنەوەو خۆبەهێزکردن و مەشق و ڕاهێنانمان لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەس پێکرد و ئێستاش گەلێک پێشکەوتوو و بەهێزین.