سکرتێری گشتی بزاڤی نوجەبای عێراق: ڕاگیرانی پەلامارەکانمان بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکان کاتیە
سکرتێری گشتی بزاڤی نوجەبای عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای گلەیی لە دەگەو خەیانەتی هێندێک لە ڕامیارکاران بە هێزەکانی خۆڕاگری ڕاگیرانی پەلامار بۆسەر بنکەی ئەمریکیەکانی بە کاتی زانی.
شێخ ئەکرەم کەعبی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیانداوێک دا ڕایگەیاند کە بڕیاری بەرەی خۆڕاگری عێراق ئیسلامی و جیهادی بوەو سەرجەم بەرپرسایەتیەکانی بەئەستۆ دەگرێ و ئەو سەقام و سووربونەش لە کەربەلا فێربوون و دواجار وێڕای هەوڵ لەپێناو کردنە ئامانجی ڕژیمی زایۆنیستی و دەرکردنی داگیرکەران لە عێراق ئەوەپەڕی یا سەردەکەوین یان شەهید دەبین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خۆڕاگری عێراق ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لە شەڕەکەی غەزەداو شەهیدێکی زۆری پێشکەش کردوەو هەر ئەو خوێنانەش دەبنە هۆی شێلگیربوونمان لەسەر ڕێبازی سەرکەوتن و تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکای دەگەکارو خائین و هەربۆیە ژێوان دەبنەوە لە دڕندەکاریەکانیان لە عێراق کە خاکی پیرۆزیەکانە.
سکرتێری گشتی بزاڤی نوجەبای عێراق لە ڕاگەیاندراوێک دا هەروەها دەڵێ، ئێمە ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتەکەمان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پڕۆگرامی کاتی بۆ پاشەکشەی داگیرکەران بەرپەرچ نادەینەوە بەڵام پێداگری دەکەین کە دەرکردنیان لەڕێگەی وتووێژەوە خەیاڵەو ئەمریکا وەک شەیتانێکی مەتریال لە فۆڕمی حکومەتێک دا تەنیا لە زمانی زۆرو چەک تێدەگا.