سوودانی: کۆتایی ئەرکی مانەوەی ڕاوێژکارە دەرەکیەکان بەپێی خشتەی کاتبەندکراو بەڕێوە دەچێ
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەرکی مانەوەی ڕاوێژکارە دەرەکیەکان بەپێی ئەو خشتە کاتبەندکراوەی کە کومیتەی باڵای هاوبەش دیاری دەکا بەڕیوە دەچی.
محمدشیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی وتووێژی ڕافیدین لە بەغدا ڕایگەیاند کە وتووێژ کلیلی بەردەوام و جێگیری ڕێگەچارەسەرەکانەو هیچ نەتەوەیەک نیە کە نەتوانێ لەو ڕیگەیەوە خۆی گەشەکردوو بکا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای ئەوەش پەرژایە سەر قەیرانەکەی غەزەو دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لەو کەرتەو وتی با کۆمەڵگای جیهانی ئەرکی خۆی لەهەمبەر ئەو ئەرکی مرۆیی و ڕەوشتخوازانە بۆ گەلی فەلەستین بەڕێوە بەرێ.
ڕۆژی حەوتی ئۆکتۆبر بەرهەمی ئەو کردەوە سەرکوتکەرانەیە کە بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین ڕەچاو دەکرا.
سودانی سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئێران وڵاتی هاوسێ و لەنێوانمان دا بواری هاوبەشی ئایینی و کۆمەڵایەتی زۆر هەن کە ئێران لەشەڕەکەی دژبە داعش دا هاوپشتمان بوو.
ناوبراو وتی: سەرجەمی ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی ئەوەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێتە عێراق ئێستا ئیتر لەئارادا نەماون و هەربۆیە هەوڵەکانمان بەردەوام دەکەین لەسەر تەواوکردنی ئەرکی ئەو هێزانەو کۆتایی ئەرکی مانەوەی ڕاوێژکارە دەرەکیەکانیش بەپێی ئەو خشتە کاتبەندکراوەی کە کومیتەی باڵای هاوبەش دیاری دەکا بەڕیوە دەچی.