نیسان 20, 2024 12:18 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حەشدی شەعبی لەبارەی تەقینەوە لە پارێزگەی بابل

ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەی عێراق "حەشدی شەعبی" بەیانی ئەمڕۆشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەربازی کالسوهەڵکەوتو لە باکووری پارێزگەی بابلی تەئیدکرد

لەبەیاننامەی بەسیجی جەماوەری عێراقدا هاتووە: تەقینەوەیەک لە ناوەندی هێزەکانی حەشدی شعبی لەبنکەی سەربازی کالسو لە ناوچەی ئەلمەشروع لەباکووری پارێزگەی بابل ڕووی دا

لەوبەیاننامەیەداهاتووە: دەسبەجیی تیمی توێژینەوەیی لە شوێنەکەئامادەبوون وئەم تەقینەوەیە زیانی مادیی لێکەوتەوە وژمارەیەکیش برینداربوون کە دوای تۆکمەکرانی توێژینەوە سەرەتاییەکان وردیاتی ئەم تەقینەوەیە ڕادەگەێندرێت.ناوبراو هەروەها وتی کە ئەم ناوەندەی حەشدی شەعبی سێ پەلاماری کراوەتە سەرولانی کەم سێ کەس برینداربوونە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چالاکی ئاسمانی فڕۆکە ئەمریکیەکان لەئاسمانی عێراق بەپێی دابی هەمیشەیی چالاکەوفڕۆکەیەک کەسوتەمەنی دەگەیەنێت لە هەرێمی ئاسمانی عێراق بینراوە. لەلایەکی تر کەناڵی بی بی ئیس بەگیڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەمریکی ڕاپۆرتی دا کە سوپای ئە مریکا لەناوچەیەک کە تەقینەوە لە پارێزگەی بابلی عێراق ڕووی داوە ، هیچ چالاکیەکی نیە. 

سەرپەیڤ