نیسان 21, 2024 12:55 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وتی کە هۆی هاوپەیمانیی ژێرفەرمانی ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئیدی کۆتایی پێهاتووە.

"محەممەد شیاع سودانی" بە ئامادەبوون لە جڤینی ئیسلامی کە بەهاوبەشیی ژمارێک لە عێراقییەکانی دانیشتووی ئەیالەتی میشیگانی ئەمریکا بەڕێوە چوو، وتی: دەوڵەتی عێراق، سیاسەتێکی هاوسەنگی گرتووەتەبەر لەهەمبەر ڕووداوەکانی ناوچەو شوێنهاتەکانی شەڕ لە غەززەو ئەوەش بووەتەهۆ هەتا عێراق بەرەبەرە ئاسایشی خۆی بەدەست بێنێتەوەو سەقام و ئەولەهی لەو وڵاتەدا جێگیر بێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاماژە بە ئەمەگداریی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستانی داعش، پێی داگرت؛ عێراق لە قۆناخی دۆزینەوەی جێگەوشوێنی خۆیەتی لەناوچەکەدا.

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق پێشتر لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردبۆوە کە ئیدی ئەو هۆوهەگەرانە نەماون کە بەهۆیانەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق پێکهاتبوو و ئاستی توانای هێزی ئاسایشیی عێراق بۆ شکست هێنان بە هەڕەشەی "ترۆریستی" ی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

سەرپەیڤ