May 21, 2024 12:10 Asia/Tehran

سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانیان سەرەخۆشی کرد.

فالیح فەیاز ڕایگەیاند ئێمە سەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەرۆک کۆماری ءیران و حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەو شاندە هاوڕێکەیان لە سەید عەلی خامنەیی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی و گەلی جیهادگەری ئێران سەرەخۆشی دەکەین.

فالیح فەیاز وتی بە خەمو پەژارەوە هەڵوێستی بەشەرەف و کارنامەی پڕ لە جیهادو خوباتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و پاڵپشتیەکەی لە عێراق وەبیر دێنینەوە.

ئەبوو فەدەک مەحمەداوی فەرماندەی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ش لە پەیامێک لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس وێرای سەرەخۆشی بە بۆنەی ئەو کارەساتەوە وتی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕیکەی زیانێکی گەورەیە بۆ عێراق.

لەئاکامی ڕوداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر ی هەڵگری سەرۆک کۆمارو شاندە هاوڕیکەی  لە سەرلە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەم داو لەکاتی خزمەتکردن دا شەهید بوون.

سەرپەیڤ