بەڕێوەچونی کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی لە بەغداو هەولێر
May 21, 2024 14:51 Asia/Tehran
کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی و ڕیزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانیان لە بەغداو هەولێر بەڕیوە چوو.
باڵوێزی ئێران لە بەغداو کۆنسۆلخانەی هەولێر ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشی و ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕوداووی کەوتنە خوارەوەی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ءیران و هاوڕێکانیان لەلایەن خەڵکی عێراقەوە بەڕێوە چوو.
هاوکات کۆنسۆلخانەی تاران لە هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دڕگاکانی خۆی بەسەر ماتەمباران دا کردەوە.
هەربەم ئاراستەیەدا نەسروڵڵا رەشنودی سەرکۆنسۆلی ئێران لە هەرێمی کوردستانیش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ میوانداری ماتەمبارانی شەهید ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی و شاندە هاوڕێکەیەتی.
ئایەتووڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕێکەی سەرلەئێوارەی دوێنێ ێەکشەم بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر شەهید بوون.