May 21, 2024 14:52 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵڵا سەییدعەلی سیستانی زانای پایەبەرزی شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا شەهادەتی ئایەتۆڵڵا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وشاندی یاوەری لەنەتەوە وکاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەخۆشی کرد

ئایەتۆڵڵاسەیید عەلی سیستانی زانای پلە بەرزی شیعەکانی عێراق لە پەیامێکدا سەرەخۆشی کرد لە نەتەوەی ئێران ووتی: هەواڵی کۆچی دوایی حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوڕێکانی لە کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر، بووەهۆی خەم وماتەم.

ئایەتۆڵڵلا سیستانی لەم پەیامەدا وێڕای سەرەخۆشی کردن بەبۆنەی ئەم کارەساتە تاڵە لەنەتەوەی شەریف وبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەخوای گەورە بۆ ئازیزانی کۆچکردووڕەحمەت وبەهەشتی ئیلاهی وبۆبنەماڵەی کۆچکردووان سەبری داواکرد. ئایەتۆڵڵلا ڕەئیسی وهاوڕێکانی پاشنێوەڕووی یەکشەممە سیی مانگی گوڵان دوای ڕێ وڕەسمی خستنە گەڕی بەنداوی قیزقەڵاسیی کەبەئامادەبوونی عەلی یف سەرۆک کۆماری کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، بە کۆپتەرچوون بەرەوتەورێز،بەڵام  کۆپتەرەکە لەمیانەی ڕێگاداولە"دارستانی دیزمار" لە نێوان ڕەزەقان وجوڵفای پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی تووشی ڕووداوبوو وکەوتە خوار.

.

سەرپەیڤ