هاوپشتی دەربڕینی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمارەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەی حکومەتەکەی هاوپشتی خۆی بۆ گەل و حکومەتی ئێران ڕاگەیاند بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە هاوڕێکەی.
محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆبونەوەی دوێنێی حکومەتەکەی پێداگری کرد لەسەر هاوپشتی حکومەت و گەلەکەی لەگەڵ گەل و ڕێبەری ئێران بەبۆنەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و شاندە هاوڕیکەی و وتی کە نەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران کارەساتێکی گەورەیەو ئایەتوڵڵا رەئیسی ئاشتی خوازو خوازیاری هەوڵ و هاوکاری بوو.
لە هەواڵیکی دیکە لە عێراقەوە کاربەدەستان و خەڵکی ئەو وڵاتە لە پاڕێزگەکانیان بۆوێنە لە بەغداو مووسڵ و نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای موگەلا بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی ڕێوڕەسمی ماتەمین و سەرەخۆشیان بەڕیوە بردو فالیح فەیاز"ی سەرۆکی حەسدی شەعبی و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی حکومەتی یاساش وێرای بەشداری لەو ڕێوڕەسمە سەرەخۆشیان کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی ئایەتووڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی.