موقتەدا سەدر: ئا ئەو باڵوێزە گەوجەی ئەمریکا لە عێراق دەرکەن
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە کاردانەوە بە کردەوەکانی ئەمدوایانەی ڕژیمی زایۆنیستی وتی: ئەوان هەموو ئەو کەسانە دەکوژن کەڤ وەک خۆیان زایۆنیست نینو بەم کارەیان کەسایەتی جولەکەکانی دیکەیڤ جیانیش خراپ دەکەن.
موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتتی ئیکس دا نووسی زایۆنیستەکان تەنانەت دەیانهەوێ خۆیان وەک نوێنەری هەموو جولەکەکانی جیهان بناسێنن کە دیارە ئەو جوولەکانە زۆریان لێ بێزارن.بەنی زایۆن واتە ئەو تیرۆریستانەی کە ڕوهەڵماڵاوانە دوژمنی ئاسمان و ئایینە ئاسمانیەکانن و بە ملهوڕیەکی زۆرەوە ڕشتنی خوێنی پەیرەوی هەموو ئایینەکان بە حەڵال دەزانن.داخوازیەکەم بۆ دەرکردنی باڵویزی ئەمریکا لە عێراق و داخستنی ئەو باڵوێزخانە لە ڕێگەی دیپلۆماتیکی بەپیی نەریت بەبێ ڕژانی هیچ خوێنێک دووپات دەکەمەوەو تاکوو بەم جۆرە هەڵسوکەوت و ئاشتی خوازی خۆمان لە بەرامبەر تیرۆریزم و ملهوڕی ئەوان بەدیار بخەین.کە ئەوەش لەهەموو زیانێک بۆ ئەوان سەختترەو بەرپێگرانەتریشە لە کەڵکوەرگرتن لە زۆرداری و لەوەها دۆخێک دا هیچ بیانویەکی نیە بۆ لەرزۆک کردنی ئاسایشی عێراق و خەڵکەکەی.