چەند پارتێکی سیاسی عێراقی لایەنگری دەکەن لە پەلاماری تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i429195-چەند_پارتێکی_سیاسی_عێراقی_لایەنگری_دەکەن_لە_پەلاماری_تورکیا_بۆسەر_هەرێمی_کوردستان
سکرتێری بزاڤی جەماوەری پارێزگەی ئەنباری عێراق وتی چەند پارتێکی سیاسی عێراقی لایەنگری دەکەن لە پەلاماری تورکیا بۆسەر چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 09, 2024 06:14 Asia/Tehran

سکرتێری بزاڤی جەماوەری پارێزگەی ئەنباری عێراق وتی چەند پارتێکی سیاسی عێراقی لایەنگری دەکەن لە پەلاماری تورکیا بۆسەر چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە.

زاری ئەبووڕێشە"ی سکرتێری بزاڤی جەماوەری پارێزگەی ئەنباری عێراق لە وتوووێژێک دا ڕایگەیاند کە  چەند پارتێکی سیاسی عێراقی لایەنگری دەکەن لە پەلاماری تورکیا بۆسەر چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ئەویش بەبیانووی ڕێککەوتنی ئانکارا لەگەڵ حکومەتی پێشوی عێراق بەئامانجی هاتنەنێوەوە تا مەودای ٢٠ کیلۆمیتر بەنێو خاکی وڵاتەکەمان.

ئەبووڕێشە وتی: مۆڵەت دان بە تورکیا بەهەر بیانوویەک و بەپێی بوونی هەر ڕێککەوتنێک دەىێتە هۆی دەستدرێژی زۆرتر ئاکامێکی مەترسی داری لێدەکەوێتەوە.

ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی: پەلامارو زاڵخوازی ئەرتەشی تورکیا لەچەند ناووچەیەکی هەرێمی کوردستان قسە لە پاوانخوازی ئەو وڵاتە دەکا بۆ زاڵبوونی بەسەر ناوچە ستراتیژەکانی عێراق دا کە ئەوەش بوار دەڕەخسێنێ بۆ دەسوەردانی زۆرتر لەنێو خاکی ئەو وڵاتە.