ته‌مووز 25, 2024 10:06 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری ناوخۆی لوبنان لە ڕەوتی دیدارلەگەڵ یەکتر دەستیان دایە لێکدانەوەی پرسی فەلەستین وبەهێزکرانی پێوەندی وهاوکاری دوو لایەنە لە بوارەگرینگ وبەرسەرنجەکانی دوو وڵات.

"عەبدول لەتیف جەماڵ ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ بسام مولەوی وەزیری ناوخۆی لوبنان وشاندی هاوڕێ ناوبراو لە کۆشکی بەغدا دیداری کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕەوتی ئەم دیدارەدا لەسەر گرینگایەتی هەماهەنگی وهاوکاری هاوبەش لەمەڕ بەربەرەکانیی لەگەڵ زیان وخەساری مادەی هۆشبەر جەختی کرد کە هەڕەشە ئەکات لە ئەمنیەت وسەقامی وڵاتان وداهاتووی منداڵەکانیان .

عەبدول لەتیف جەماڵ ڕەشیدبە ئاماژەدان بە پێوەندی مێژوویی قوڵ و بناغەداری عێراق ولوبنان لە سەر لاگری وپشتیوانی عێراق لە لوبنان لە بوارە جۆربەجۆرەکان پیداگرت.

بسام مەولەوی لە هەڵوێستی عێراق لە هەمبەر لوبنان وداکۆکی کردنی بەردەوام لەوان لە هەموو بوارەکان وهەروەها میوانداریەتی بەغدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان ڕێزی گرت.

ناوبراو لە سەر هۆگری لوبنان بۆ بەهێزکرانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ بەغدا لە بوارە کانی ئاسایشتی وهەواڵگریانە لە سەروبەندی خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندی دوو وڵات  جەختی کرد. 

سەرپەیڤ