ئاب 01, 2024 06:12 Asia/Tehran

حەشدی شەعبیی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر چەند بنکەو پێگەیەک لە پارێزگای بابل، وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی هاواهەنگیی هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە خاکی عێڕاق، هاوکاتبوونی لەگەڵ ترۆری ئیسماعیل هەنیەی بە پێشاندەری پیلانی دوژمن زانی بەمەبەستی پەرەپێدانی شەڕ.

حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بەدژ هێزەکانی لە ناوچەی "جرف النصر" لە پارێزگای بابل رایگەیاند: "دەسەڵاتە شەڕخواز و ئیستکباریەکان بە هێرشەکانیان هەر رۆژ درێژەدەدەن بە خوێن ڕشتنەکان و پێشێلکردنی سەروەریی، ئەو هێرشە دوژمنکارانەی بەدژ هێزەکانمان لە باکوری پارێزگای بابل ئەنجامی گرت، ئێمە ئەرکمەند دەکا بە جێبەجێکردنی بەرپرسایەتییەکانمان لەئاراستەی بەرەڤانیکردن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئەوەی کە هەوڵ بدەین بڕیارێکی خێرا بگرین سەبارەت بە چوونەدەری هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەمان".

حەشدی شەعبی هەروەها ڕایگەیاند: ئەو هێرشە کە هاوکات بوو لەگەڵ ترۆری ئیسماعیل هەنیە، پیلانەکانی دوژمنی بۆ تێوەگلاندنی ناوچە لە شەڕ و پەرەپێدان بە شەڕ و پێکدادانەکان، خویاتر کردو خوێنی شەهید هەنیە کە ژیانی خۆی لەپێناو جەهاد و خەبات و ئازادکرانی فەلەستیندا بەخت کرد، قەت بەفیڕۆ ناچێ بەڵکوو دەبێتەمایەی مکوڕبوونی زیاتری هێزە بەشەرەف و ئازادەکانی خۆڕاگریی بۆ درێژەدان بە ڕێبازی جەهادکردن.

سەرپەیڤ