ئاب 06, 2024 11:36 Asia/Tehran

نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەپەرلەمانی ئێراق وتی : ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ پاراستنی سەروەرری ئێراق پێویستی بەوە هەیە کە پێداچوونەوەی تێدا بکرێت.

شەریف سلێمان نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژێک دا ، تورکیای تۆمەتبار کرد  بە هەڕەشەیەک بو ئاسایش و سەقامی ئێراق و بنپێکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە  و وتی : ڕێککەوتنی سیاسی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ پاراستنی سەروەریی ئێراق  پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە  . 

ئەم نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی ئێراق  وتی : ناکۆکی سیاسی ئێستای ناوچەی شەنگال، هۆی سەرەکیی بەردەوامبوونی  دەست درێژکاری بیانی بۆ سەر ئەم ناوچەیە و پەرەسەندنی ئەم دەستدرێژکاریانە بۆسەر ناوچەکانی باکووری ئێراقە.

ئەم نوێنەرەی پارتی  لە پەرلەمانی ئێراق وتیشی : تورکیابە دوای چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوخۆی ئێراق  نییە بەڵکوو بەنیازی بنپێکردنی سەروەری ئێراق و دەستدرێژی بۆسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی تۆڵەسەندنەوە لەو پارتەیە کە ئەوەش هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامی ئێراق و لاواز بوونی ئەو وڵاتە دەکات  . 

سەرپەیڤ