سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک لهبهغدایه
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک لهبهغدایهو وتهبێژى وهزارهتى نهوتى عێراقیش زانیاریى گرنگ ئاشكرادهكات، دهشڵێت:"غهیس لهبەغدا تاوتوێی گەشەسەندنی بازاڕی نەوتی جیهانی دەکات".
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو سەردانە لەچوارچێوەی پەیوەندییە دوولایەنەکان دێت سەبارەت بەگەشەسەندنەکانی بازاڕی نەوت، جگە لەبەهێزکردنو فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی لەڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەئۆپێکو ئۆپێک پڵەس، غەیس لەگەڵ وەزیری نەوتو ژمارەیەک لەبەرپرسانی عێراقی کۆدەبێتەوە.پێشتر ئۆپێک ڕایگەیاندبوو، عێراق پلانێکی پێشکەشکردوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، چونکە پلانی قەرەبووکردنەوە لەمانگی ئابەوە تا کۆتایی ئەمساڵ دەستپێدەکات، کە قەرەبووی یەک ملیۆنو 400 هەزار بەرمیل زیادەی نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق دەکاتەوە.بهوتهى عاسم جیهاد، حکوومەتی عێراق لەڕێگەی وەزارەتی نەوتەوە هەوڵیداوە پابەندبوونییەکانی بەبڕیاری ئۆپێک لەبڕی بەرهەمهێنانی نەوت بپارێزێت، لەم چوارچێوەیەشدا بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردوویەتی، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی عێراق کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لەچوار ملیۆن بەرمیل تێپەڕنەکات.