یەکەم سەردانی دەرەکی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق دەبێ
سەرۆک کۆماری ئێران بڕیارە بەم زوانەو لەیەکەم سەردانی دەرەکی دا بچێتە عێراق
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە عێراق بە پەیامنێری ئیرنای ڕاگەیاند کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم زوانە "مەسعود پزیشکیان"ی سەرۆکی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرز سەردانی بەغدا دەکا.
محمدکازم ئالی سادق" وتی کە ئەو سەردانە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دا دەبێ و چەند بەڵگەی لێکگەشتن کە بڕیار بوو لەسەردانی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبوو سەیدئیبراهیم رەئیسی بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن دوو سەرۆکەوە واژۆ بکرێن بڕیارە لەو سەردانەدا مۆر بکرێن.
باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندی خۆی ە ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێرانی هاوڕێ و هاوسێ لەبوارە جۆربەجۆرەکان دا ڕایگەیاند کە هیوادارە ئەو سەردانەی سەرۆکی ئێران لە عێراق ببێتە هۆی پەرەی کاریگەری لەسەر پەیوەندی لەهەموو لایەنە ڕامیاری و ئابوری و کەلتوریەکان و بەهێزبوون و بەربڵاوبوونی پەیوەندی هەر دوو وڵات.