پێداگری قەیس خەزعەلی لەسەر چوونەدەری چەکدارانی تورکیا لە خاکی عێراق
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئانیل بورا ئینان"ی باڵوێزی نوێی تورکیا لە وڵاتەکەی و عەلیڕەزا کۆنای نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پێداگری کرد لەسەر چوونەدەری چەکدارانی تورکیا لە خاکی عێراق.
خەزعەلی لەو چاوپێکەوتنەی دا ڕایگەیاند کە چەکدارانی تورکیایی لەنێو خاکی عێراق پێویستە بەتەواوی لە خاکی ئەو وڵاتە بچنەدەرو سەرجەم خاکی عێراق بکەویتەوە بن دەسەڵاتی هێزی وڵاتەکەی تاکوو بەغدا بتوانێ دەسەڵات و ئاسایشی ئەو دەڤەرانە بەدەستەوە بگرێ.
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: پێویستە ڕێگەچارەسەرێکی گشتگیر و شێلگیر بۆ چوونەدەری ئەو هێزانەی تورکیا دابڕێژرێ و وەک هەنگاوێکی سەرەکی لەپێناو متمانەکردنی دوولایەنە بەهێزکردنی سەروەری خاکی عێراق دا تاوتوێ بکرێ.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەری وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هۆگری بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ عێراق لەهەموو ئاستێک داو پێداگری کرد کە تورکیا بەدوای وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکەوەیە کە بەرژەوەندیەکانی دوو وڵات بپارێزێ و هاریکاری دوولایەنە لە بواری جۆربەجۆر بۆوێنە لەلایەنی ئاسایشیەوە پەرە پێ بدا.
تورکیاو عێراق لەم دوایانەدا ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ هاریکاری لەبواری سەربازی و ئاسایشی خەبات بەدژی تیرۆریزم واژۆ کردوە.