ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق
عێراق بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە گەڵ واشنگتون گەیشتە ڕێککەوتن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری ڕویترز سەرچاوەیەک لە عێراق وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە چوونەدەر لەو وڵاتە وتی : ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق لەوانەیە ببێتە هۆی چوونەدەری سەدان هێزی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە یەکەمین ساڵی جێبەجێکردنیەوە . لەو گەڵاڵەیەدا بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزە کانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراق بڕونە دەر .
بە سەرەنج بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لەوانەیە هێندێک لە هێزە سەربازیەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی وەک موستەشاری سەربازی لە عێراق بمێننەوە کە وتووێژەکان سەبارەت بەو بابەتە هەروا درێژەی هەیە . بە پێی ئەو ڕێککەوتنە لە سێپتامبری 2025 سەدان هێزی هاوپەیمیانی نێونەتەوەیی دەبێ لە عێراق بچنە دەر . سەرچاوەکان دەڵێن کاتی چوونەدەری هەموو ئەو هێزانە لە عێراق کۆتایی ساڵی 2026 دیاری کراوە .