ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430966-ڕێککەوتنی_عێراق_و_ئەمریکا_سەبارەت_بە_چوونەدەری_هێزە_ئەمریکیەکان_لە_عێراق
عێراق بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە گەڵ واشنگتون گەیشتە ڕێککەوتن .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2024 09:53 Asia/Tehran

عێراق بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە گەڵ واشنگتون گەیشتە ڕێککەوتن .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری ڕویترز سەرچاوەیەک لە عێراق وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە چوونەدەر لەو وڵاتە  وتی :  ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق  لەوانەیە  ببێتە هۆی چوونەدەری  سەدان هێزی  ئەمریکایی لەو  وڵاتە لە یەکەمین  ساڵی جێبەجێکردنیەوە . لەو گەڵاڵەیەدا  بڕیارە  تا کۆتایی  ساڵی 2026 هەموو هێزە کانی هاوپەیمانی  نێونەتەوەیی لە عێراق بڕونە دەر .

بە سەرەنج بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە  لەوانەیە  هێندێک  لە   هێزە سەربازیەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی  وەک موستەشاری سەربازی لە عێراق   بمێننەوە  کە وتووێژەکان سەبارەت بەو بابەتە  هەروا درێژەی هەیە . بە پێی ئەو ڕێککەوتنە  لە سێپتامبری  2025  سەدان   هێزی  هاوپەیمیانی نێونەتەوەیی  دەبێ  لە عێراق  بچنە دەر . سەرچاوەکان دەڵێن کاتی چوونەدەری هەموو  ئەو هێزانە لە عێراق کۆتایی ساڵی 2026  دیاری کراوە .