وەزیری بەرەڤانیی عێراق: پرۆسەی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی ئەمساڵ دەست پێ دەبێ
وەزیری بەرگریی ئێراق باسی نەیارەتیی وڵاتەکەی کردووە لەگەڵ پێشنیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە نوێ کردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق و ڕێکەوتنی دوولایەن لەسەر چوونەدەری ئەم هێزانە لە ماوەیەکی دوو ساڵە و لە دوو قۆناغدا.
ثابت العباسی وتی کە لیژنەکانی عێراق و ئەمریکا لە سەر مەسەلەی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لەم وڵاتە و بەردەوامبوونی هاوکاریی ئاسایشی گەیشتتوونەتە تەبایی. ثابت العباسی جەختی کرد کە عێراق و ئەمریکا لەسەر کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتیی هێزەکانی هاوپەیمان ڕێککەوتوون و ئەم ڕێککەوتنەیش لە دوو قۆناغدا جێبەجێ دەکرێ. قۆناغی یەکەم لەم ساڵەدا دەست پێ دەبێ و تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێ و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٦ بە تەواوەتی کۆتایی دێت. ناوبراو پێیداگرت: " لوید ئاستین" وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا پێشنیاری دا کە دوو ساڵ بۆ چوونەدەری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کەمە و دەبێ یەک ساڵ زیاتر دەرفەتیان پێ بدرێ، بەڵام ئێمە ئەو پێشنیارەمان قبوڵ نەکرد.