نەیاریەتی بەغدا لەگەڵ درێژکرانەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق
وەزیری بەرگری عێراق باسی نەیاریەتی بەغدای کرد لە گەڵ پێشنیاری واشنگتون بۆ درێژکرانەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق .
سابت ئەلعەباسی وەزیری بەرگری ئێراق وتی لێژنە سەربازیەکانی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی ئەرکی فەرمانبەریەتی سەربازانی ئەمریکایی و چوونەدەری ئەوان لە دوو قوناغدا ڕێککەوتن . بە وتەی وەزیری بەرگری عێراق قوناغی یەکەمی چوونەدەری هێزە ئەمریکاییەکان لە ئەمساڵی زایینی دا دەسپێی بووە و تا ساڵی 2025 درێژەی دەبێت و قوناغی دووهەمیش لە ساڵی 2026 بە تەواوی کۆتایی پێی دێت . لە هەمان حاڵدا هەواڵدەری ڕویترزیش ئەم دواییە بە گێڕانەوە لە چەن سەرچاوەی ئاگادار ڕاپوڕتی دا کە ئەمریکا و عێراق دوای نزیکەی شەش مانگ وتووێژ سەبارەت بە بەرنامەی چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق گەیشتە ڕێککەوتن . فەرهاد عەلائەدین ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی کە وتووێژە تەکنیکیەکان لە گەڵ واشنگتون سەبارەت بە چوونەدەری هاوپەیمانی کوتایی پێی هاتووە . ئەمریکا لە ژێر ناوی بەشێک لە هاوپەیمانی دژە داعش نزیکەی دوو هەزار و 500 هێزی چەکداری لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە خەڵکی عێراق و سووریا لە چەن ساڵی ڕابردوودا بە جاران خوازیاری چوونەدەری ەێزە تڕوڕیستە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان بوونە