ئه‌یلوول 11, 2024 08:46 Asia/Tehran

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی بەتەواوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی لە مانگی ئۆکتۆبری داهاتوودا بەرێوە دەچێ.

قاسم ئەعرەجی وێڕای بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە ڕازی بوونێکی حکومەتی عێراق لەسەر وەدواخرانی وتووێژ بۆ دەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی و هێزی هاوپەیمانانی دەرەکی لە عێراق وتی حکومەتی عێراق شیلگیرانە بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەیاندوە کە دەبێ سەرجەمی هێزەکانی بەپێی ڕیککەوتننامەی نێوان دوولایەن ئەوپەڕی تا مانگی سیپتامری ساڵی ٢٠٣٦ بنکەکانی بەغداو عەین ئەسەدو کوردستانی  وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.

ئەعرەجی هاوکات سەبارەت بە داخرانی بنکەی تیرۆریستە جیاخوازەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستانیش وتی حکومەتی عێراق لەدوای چەک کردنی ٧٧ بنکەیان لەنزیک سەر سنورەکانی ئێران ئەو بنکانەی داخستوەو بەبێ چەک ڕایگواستۆنە شەش کەمپ لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی  تاکوو بەزوویی و بە هاودەنگی لەگەڵ نوسینگەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بواری دەرکردنیان لە عێراق و بەرێکردنیان بۆ وڵاتێکی تر بڕەخسێ و ئیتر نەتوانن ببنە هەرەشە لەسەر ئێران و عێراق.  

سەرپەیڤ