ئه‌یلوول 11, 2024 14:36 Asia/Tehran

دوکتۆر پزیشکیان لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

دوکتۆر مەسعود پزیشکیان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی سیاسی و ئابوری ئێران سەردانی عێراقی کرد لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەغدا  لەگەڵ عەبدول لەتیف ڕەشیدی سەرۆک کۆماری عێراق چاوپێکەوتن و وتوویژی کرد.

ناوبراو کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە  سەردانی عێراقی کردوە لەکاتی گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە فەرمی پێشوازی لێکرا. سەرۆک کۆمار لەسەر ڕێگەی فڕگە تا کۆشکی سەرۆکایەتی وێرای سەردانی شوێنی یادو بیرەوەری فەراماندە شەهیدەکانی خۆڕاگری ڕێزی گرت لەپلەی بەرزیان و دواتریش چووه  کۆشکی سەرۆکایەتی و لەگەڵ محمد شیاع سودانی چاوپێکەوتن کرد و  دواییش بریاره کۆبوونەوەی شاندە پایەبەرزە ئابوری و سیاسیەکانی دوو وڵات دەست پێ بکاو لەدوای سەردانە فەرمیەکانی لە بەغدا بەئامانجی زیارەتی گڵکۆی پیرۆزی ئەمیرولموئمنین و ئیمام حەسەن درودی خوایان لەسەر بێ سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکاو سەردانی چەند پرۆژیەک لە شاری بەسرەش بەشێکی دیکە لە پڕۆگرامی کاری سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراق دەبێ.

شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی بڕیارە لەدوای کۆتایی بەرنامەکاریەکانی لە بەغدا بەئامانجی سەردانی هەولێرو سلێمانی بچێتە باکوری عێراق.

سەرپەیڤ