پێداگری سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سونەتی عێراق لەسەر پەرەی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و عێراق
سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سونەتی عێراق وتی: ئاستی پەیوەندیەکانی دوو گەلی ئێران و عێراق واوه تر لە پەیوەندی ئاسایی نێوان دوو وڵاتی هاوسێ دایە.
"شێخ خالید مەلا" ئەمڕۆ چوارشەم وتی پەیوەندی نێوان بەغداو تاران لەدوو ئاستی نێوان گەلەکانیان و حکومەتەکانیان لەساڵانی دوای ٢٠٠٣ لەهەموو بوارەکان دا ڕوەو پەرەو بەهێزتر بوون چوەو هەنوکەش لە بەرزترین ئاستی خۆی دایە.
ناوبراو وتی گەلی عێراق و ئێران لەنێو کەشتیەک دان و چارەنوس و ڕێبازێکی هاوبەشیان لەبەردەم دایەو هەربۆیەش نابێ کەمتەرخەمی بکەن لە پەرەدان و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانەی کە دەتوانێ بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو گەل بپارێزێ.
خالد ئهل مەلا وتی: تێکەڵاوبوونی خوێنی دوو گەل لەپێناو خەبات بەدژی تیرۆریزمی تەکفیری"یش ئەم پەیوەندیە هاوڕێیانە و برایانەو ئایینییەی هێناوەتە نێو قۆناغێکی تر و ئەوەتا ئێستاش لە بەرزترین ئاستی پەرەی پەیوەندی ستراتیژیکی خۆی دایە، هەربۆیە نابێ هیچ سنورێک دابنێین بۆ پەیوەندی دوو وڵات.
ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی: سەردانی سەرۆکی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەردانی کاربەدەستی وڵاتانی دیکە زۆر جیاوازەو دوکتۆر پزیشکیان لەو سەفەرەی دا سەردانی ناووچە و دەڤەرە جۆربەجۆرەکان دەکاو چاوپێکەوتن دەکا لەگەڵ بەرپرسەکانیان و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هێزمەندی هێڵی خۆڕاگریش.