ئه‌یلوول 13, 2024 20:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی شەش سەرکردەی داعش لە عێراق

سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەش لە عێراق رایگەیاند؛ لە ئاکامی چەند هەڵمەتێک لە بیاوانەکانی ئەنبار لە کۆتایی مانگی ئاگۆستدا، شەش سەرکردەی هێڵی یەکەمی داعش کوژران.

سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەش لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە کەڵک وەرگرتن لە زانیارییە دەسخراوەکان و هەڵمەتی بەردەوامی تەکنیکی و مەیدانی، دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی عێراق پێنج شەممە ٢٩ی ئاگۆست هەڵمەتێکیان بەمەبەستی پێکانی بنکەو شوێنەکانی جێگیربوونی سەرکردە ترۆریستیەکانی داعش دەسپێکرد. ئەو هەڵمەتە لەژێر ناوی "هەڵمەتی بازدانی ڕەش" بەهاوبەشیی هێزی ویشکانی و هێزی ئاسمانیی عێراق دەسپێبووەو بەهۆیەوە، ژمارێک سەرکردەی داعش کوژراون.

سوپای عێراق توانیویەتی لەو هەڵمەتەدا دەست داگرێ بەسەر بڕێکی زۆر چەکەمەنی، کەلوپەل و کەرەستەی سەربازی، لۆجستیکی و تەکنیکی، کۆمپیوتەر، موبایل و سەنەدی گرینگ.

هەروەها پتر لە دە پشتێنی تەقینەوە لەو هەڵمەتەدا پووچەڵ کرایەوەو تەقێندرانەوە، ژمارێک بۆمب و تەقەمەنیی داعشیش دەستی بەسەرداگیراو حەوت ترۆمبیلی جۆراوجۆر کە لەلایەن ڕێبەرانی داعشەوە کەڵکیان لێ وەردەگیرا، لەناوبران و سووتێندران.