کەسایەتییە عێراقییەکان، سەفەری مەسعود پزشکیان بۆ وڵاتەکەیان، بە گرینگ و ئیجابی ناوبرد
کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقیان بە گرینگ و ئیجابی وەسف کرد.
"حسین السعبری" نوێنەر لە پەرلەمانی عێراق لەکاردانەوە بە سەفەری مەسعود پزشکیان بۆ عێراق وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق بەتایبەت لەبواری ئاسایشی و ئابوری و واژۆی تەبایی نامەکان کە بەقازانجی دوو وڵاتە، زۆر گرینگ و کارتێکەرە.
"یاسین عەزیز" سیاسەتوانی کوردیش وتی: ئەو سەفەرە، درێژەی قۆناخی پەیوەندییە شیاوەکانە کە چەند مانگ لەمەوبەر لەنێوان هەرێم و تاراندا بەتایبەت لەباری ئاسایی کرانەوەی پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێران، بەدیهات. بەسەرنجدان بەوەی کە پەیوەندیی ئێران، سلێمانی و یەکێتی نیشتمانی، پەیوەندییەکی ئیجابی بووەو هەیە، بۆیە، لێک نزیکبوونەوەی هەولێر و تاران، کاریگەریی ئەرێنی دەبێ لەسەر هەموو لایەک .
"عەلی عەبدوڕەزاق"ی بەڕێوەبەری ناوەندی موتاڵا سیاسییەکانی ئەلغەدیش وتوویەتی: هەڵبژێردرانی عێراق لە لایەن پزشکیان وەک یەکەم وێستگە بۆ سەردانە دەرەوەییەکانی، هەڵگری چەند پەیامی ئەرێنیە کە گرینگترینی ئەو پەیامانە ئەوەیە کە عێراق و ئێران جگە لەو بابەتانەی لەسەریان ڕێککەوتوون، پەیوەندیی بەهێز و قووڵیشیان پێکەوە هەیە.
مەسعود پزشکیان لە گەشتی سێ رۆژەی بۆ عێراق و پاش سەردانی بۆ شاری نەجەف لەنێو کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: بۆ پەرەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران و گشت وڵاتان هەوڵ دەدەین، بۆیە هاتووینە عێراق و جەخت دەکەینەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.