سەرۆک وەزیرانی عێراق: هیچ پێویستێکمان بە چەکدارانی ئەمریکی نیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هیچ پێویستێەکیان بە چەکدارانی ئەمریکی نیە، وتیشی بەمزوانە کاتی دەرکردنیان لە عێراق ڕادەگەیەندرێ.
محمد شیاع سودانی پێداگری کرد کە بوونی چەکدارانی ئەمرئیکی لە عێراق ئیتر هیچ پێویست نیە چونکا عێراق توانیویەتی ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش تووشی شکست بکاو هەربۆیە لەهەوڵ داین خشتەیەکی دیاریکراو بۆ ئەو بابەتە ڕابگەیەنین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشکاوانە وتی بەمزوانە کاتی کۆتایی ئەرکی پێسپێردراوی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق لەمیانەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەدژی داعش ڕادەگەیەنین چونکا بوونی ئەو هاوپەیمانیە هاوڕی لەگەڵ هێزی ٨٦ وڵاتی دیکە لە عێراق دا ئیترپاساوهەڵنەگرە.
بەرلەمە ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆستیش ڕایگەیاندبوو کە ڕیککەوتنی سەرەتایی نێوان واشینگتۆن و بەغدا سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق گارانتی کاری ئەوەیە کە ژومارەیەک لەو هێزانە هەروا لە هەڕێمی کوردستان دا بمێننەوەو حسین عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پێداگری کردوە کە بەمزوانە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە پرۆسەی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی دەردەکرێ.