هەڕەشەیەک لە سەدرەوە بۆ ئەمریکییەکان
سهید موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانى عێراق دەکات بڕیارێک دەربکات بۆ کەمکردنەوەى نوێنەرایەتیى دیپلۆماسیی ئەمریکا، تەنانەت ئەگەر حکومەتیش جێبەجێى نەکات. دەڵێت: "پاڵپشتیى جەماوەریى بڕیارەکە دەکەم".
سهید موقتەدا سەدرلە تۆڕی ئێکس نوسی: ئەمریکا بە پاڵپشتی ئیسرائیل دەزانیت لە هەمووهەڵسوکەوتەکانى بەرامبەربە گەلى فەلەستین و لوبنان و گەلانى دیکە.داواى لە پەرلەمانى عێراق کرد، بڕیارێک دوورلە تووندوتیژی دەربکات بۆ کەمکردنەوەى نوێنەرایەتیى دیپلۆماسیى ئەمریکا وەکو قۆناغى یەکەم، تەنانەت ئەگەر حکومەتى عێراقیش جێبەجێى نەکات."دەبێت پەرلەمان نوێنەرایەتیى گەلى عێراق بکات، منیش ئامادەم بۆ پاڵپشتیى بڕیارەکە لە رووى جەماوەرییەوە".
داواى لە رێکخراوى هاریکاریى ئیسلامى و کۆمکارى عەرەبی کرد،مامەڵەکردن لەگەڵ رژیمی زایونی بە تاوان بناسێنن و ئەو وڵاتانە کەنارگیر بکەن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە یان ئاسایی دەکەنەوە.داواشى کردووە دەستوەردانى ئەمریکا لە وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى سنووردار بکەن و هەوڵ بدرێت پەیوەندیى ئابوورى لەگەڵیدا بپچڕێنرێت.