هاودەنگیی دەربڕینی ئایەتوڵڵا سیستانی لەگەڵ خەڵکی لوبنان
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بە هێرش دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر لوبنان، جەختی کرد لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشە هۆڤانەکانی ئەو رژیمە.
ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە خەڵکی لوبنان، رۆژانێکی دژوار وەپشت سەر دەنێن و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوڕووی دەسدرێژکاریی دڕندانەی رژیمی ئیسرائیل و کردەی دوژمنکارانەی وەک، تەقینەوەی ژمارێکی زۆر لە ئامێرە پەیوەندییەکان و حاڵەتی لەو چەشنە بوونەو هەروەها ماڵ و خانووبەرەی شارومەندان، تەنانەت ژنان و منداڵان لە دەیان گوندو شار لە باشوری لوبنان و بوقاع، بەقورسی کەوتوونەتەبەر پەلامار، مەرجەعییەتی باڵای دینیی عێراق، هاودەنگیی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خەڵکی لوبناندا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەی ئایەتوڵڵا سیستانی جەخت کراوە لەسەر دەکارگرتنی هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە هۆڤانە بەردەوامانەو پاراستنی گەلی لوبنان لە شوێنهاتە وێرانکەرەکانی ئەو هێرشانە و داواش لە موسڵمانان کراوە هەتا لەئاراستەی کەم کرانی ئێش و ئازاری خەڵکی لوبنان و جێبەجێکردنی پێداویستییە مرۆییەکانیان هەنگاوهەڵگرن.