ئه‌یلوول 28, 2024 08:05 Asia/Tehran
  •  دەستنێشانکرانی کاتی چوونەدەری داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق

عێراق و ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بەخشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی پێسپێردراوی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژی داعش لەو وڵاتە بڵاو کردەوەو مانگی سیپتامری ساڵی ٢٠٢٥یان وەک کاتی چونەدەری ئەو هێزانە ڕاگەیاند.

عێراق و ئەمریکا سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دا بەڕاشکاوی رایانگەیاندوە کە لەئاکامی ڕاوێژو وتووێژەکانیان لەنێو لیژنه ی  باڵای سەربازی عێراق - ئەمریکی دا کە لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا بەردەوام بوە ئەرکی پێسپێردراوی هێزەکانی ئەو هاوپەیمانیە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و لەماوەی ١٢ مانگی داهاتوو و ئەوپەڕی تا کۆتایی مانگی سیپتامری ٢٠٢٥ کۆتایی پی دێ.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە ئەو کومیتە خشتەی کاتی و میکانیزمی دەرکردنی ئەو چەکدارانەی داڕشتوەو تاکاتی چونەدەریان لە عیراق ئاسایشیان دەپارێزێ.

کاتی چوونەدەری داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق لەکاتێکدا ڕادەگەیەندرێ کە لەم ماوەدا زۆرجار پارت و لایەنگەلی جۆربەجۆر پێداگریان کردوە لەسەر دەرکردنیان لەو وڵاتە.

سەرپەیڤ