باهۆزی ئەقسا شانوشکۆی درۆینەی ڕژێمی تلاڤیڤی تێکشکاند
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا شوناسی شاراوەی زات و بوونی داگیرکەری ئیسراییلی دەرخست بۆ هەموان.
قەیس خەزعەلی بە ئاماژە بە یەکەم ساڵڕۆژی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەم هەڵمەتە، پێش هەمووشتێک تاقی کردنەوەیەک بوو بۆ ویژدانی مرۆیی، رایگەیاند: هەندێ لایەن دەیانگوت ڕژێمی زایۆنی لە شکستنەهاتوویە و هەرگیز نابەزێ، بەڵام ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا ئەوەی دەرخست کە ئەم ڕژێمە سستتر لە تەونی جاڵجاڵۆکەیە. خەزعەلی وتی: باهۆزی ئەقسا ئۆپەراسیۆنێکی پێویست بوو و ئەوەی نیشاندا کە هێزەکانی خۆڕاگری دەتوانن شکستێکی سەرشۆڕانە بێنن بەم سوپا زایۆنییە و تەواو تەفر و تونایان بکەن. ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتیشی: تا ئێستا زیاتر لە ١٧ هەزار منداڵ بە چەک و کەرەستەی جەنگییەک کە ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی و ئەورووپایی ئەم ڕژێمەیان پێ تەیار کردووە، شەهید بوونە، بەڵام ئەمریکا و ڕۆژاوا بایەخ بەوە نادەن. خەزعەلی وتیشی: باهۆزی ئەقسا هەموو شتێکی یەکلا کردەوە و بڕ و بیانووی بۆ کەس نەهێشتەوە.