عامری: ئەمریکا بەرپرسی تەواوی بنپێکرانی مافی سەروەریی عێراقە
تشرینی یهکهم 27, 2024 19:55 Asia/Tehran
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە تووندی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنەوە لەبەر ئەوەی کە ئاسمانی عێراقی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕژێمی زایۆنی بتوانێ پەلاماری ئێران بدات.
هادی عامری وتیشی لایەنی ئەمریکایی دیسان زاڵبوونی خۆی بە سەر ئاسمانی عێراق و مکوڕبوونی لەسەر ئەو دەسەڵاتەی بە سەر ئاسمانی عێراق هەیەتی، سەلماند و ئەوەی کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و خەڵک و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە دەجووڵێتەوە.
عامری ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ئاسمانی عێراقی بۆ خزمەتکردنی ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتیکردنی لە پێناو ئەنجامدانی کردەوە دەستێرێژکارانەکانی بە کار دێنێ، کردەوەگەلێک کە مەترسین لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
ناوبراو وتیشی: ئەم مەسەلە لە هەر کات و ساتێک زیاتر کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە هەموو شکڵ و شێوازێکیدا پێویست دەکات.