تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 09:17 Asia/Tehran
  •  چوارچێوەی هاواهەنگیی عێراق: با سوپای ئەمریکا هەرچی زووتر لە عێراق، دەربکرێ

چوارچێوەی هاواهەنگیی عێراق کاردانەوەی پێشان دا بەوەی کە ئەمریکا ڕێگەی بە رژیمی زایۆنی داوە، سنوری ئاسمانیی عێراق بۆ هێرش کردنەسەر ئێران لە سەرلەبەیانی شەممەی ڕابردوودا، ببەزێنێ.

"عەلی فەتلاوی" سەرۆکی رەوتی چوارچێوەی هاواهەنگیی عێراق وتی: سنوری ئاسمانیی عێراق هەروا لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا دایەو ئەوان بوون رێگەیان بە رژیمی زایۆنی دا سنوری ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکار بێنێ. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو کردەیە، دژ بە سیاسەتی عێراق و دەستورەکەیەتی کە تێیدا هاتووە، بەهیچ لەونێک نابێ خاکی عێراق بۆ هێرش کرانەسەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچە، کەڵکی لێ وەربگیردرێ.

ناوبراو وتیشی: لێدوان و ئیدانەکرانەکان، هیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆیان نابێ و سەروەریی، ئاسایش و سەقامی عێراق ناپارێزێ، بۆیە، کردەی ئەمریکا لەوبارەوە، دەبێتەهۆی خێراکرانی ڕەوتی وتووێژەکان بۆ کۆتایی هێنان بە فەرمانبەرێتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەرکرانی بەتەواوەتی هێزە ئەمریکییەکان هەتاکوو عێراق، سنورە ئاسمانییەکەی کۆنترۆڵ بکاو پێش بگرێ بە هەرچەشنە پێشێلکرانێک. ئەوە، کارێکە کە ئێمە دەیکەین و چوارچێوەی هاواهەنگیی پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی بەغدا دەبێ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پێشێلکردنە گەورەو مەترسیدارەی سەروەریی عێراق لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە.

سەرپەیڤ