عێراق : لەسووریا دەسوەردانی سەربازی ناکەێن
وتەبێژی حکۆمەتی عێراق لە بیروڕادەبڕینیکدا جەختی کرد کە ئەوشتەی کە لە سووریا لە جەریان دایەزۆرئاڵوزەو کارێگەری دەبێت لە سەر ئەمنیەت وئاسایشتی عێراق "باسم عەوادی" وتی: ئێمە لەگەڵ قەیرانی ماڵیی وسیاسیی ڕووبەڕوونین وئەگەرکارەساتی غەززە نەبوایە،باردودۆخی ئێمە باشتر بوو.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عێراق لەگەڵ هەڕەشەی تۆقینەرڕووبەڕووبوو ، وتی: عێراق توانیی لە کێشە ئاستەنگەکانی بەردەم لە ناوچە تێپەڕێت وئەوشتەی ئێستاکە لە سووریا لە ئارادایە ئاڵوزە وئەمنیەتی ئەم وڵاتە کارتێکەری دەبێت لە سەرئەمنیەتی عێراق.
عەوادی وتی: کاروکردەی سیاسی، دیپلۆماتیک ومرۆڤایەتیانە بۆ ڕووبە ڕوو بوونەوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکان پەرەپی ئەدەێن .وتەبێژی حکۆمەتی عێراق وتی: دابەشکرانی سووریا هێڵی سووری عێراقە ودەبێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی قەیرانی سووریا، کاروکردەی سیاسی ئەنجام بێت.
عەوادی وتیشی: ئەوشتەی لە سووریا لە جەریان دایە ، پێویستی بە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی وناوچەیی هەیە وعێراق ناێهەوێ دەسوەردانی سەربازی بکات لە سووریا. بەغدا ڕۆژی هەینی مێوانداری جڤێنی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق ، ئێران وسووریا بوو.
لەو جڤێن وکۆبوونەوەیەدا سێ وەزیری دەرەوەی ئێران ،عێراق وسووریا دۆخی سووریا وشوێنهاتی گۆڕانکاریەکان لەسەر ئەمنیەت وئاشتی ناوچەیان دایەبەرباس ولێکدانەوە.