کانونی یه‌که‌م 14, 2024 09:41 Asia/Tehran
  • عێراقی ٢٠٢٤، عێراقەکەی ٢٠١٤ نییە

سەرۆکی حەشدی شەعبی وتی: عێراقی ٢٠٢٤ لەگەڵ عێراقی ٢٠١٤ تەواو جیاوازە و ئێمە ڕێگا نادەین زەبر لە خاک و سەروەریی نیشتمانیمان بکەوێ.

فاڵح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە کاتی سەردانی لە شاری سەرسنووریی قائیم لە نێوان عێراق و سوریا وتی: دەبی لەوەی لە عێراق و وڵاتانی دراوسێمان لە ساڵی ٢٠١٤ ڕوویدا، وانە بگرین و ئامادە بین.

سەرۆکی حەشدی شەعبی وتی: ئێمە دەبێ ئامادە بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمن کە ڕەنگە بە شێوە و شێوازی جۆراوجۆر بێ. فەیاز پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە، سوپاکەمان، حەشدی شەعبی و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە دەسپێبوونی قەیرانەکەی ئەمدواییەی سوریا  هەوڵێکی هاوبەشیان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان دەست پێکردووە. 

سەرپەیڤ