دەروازەی سنووریی عێراق و سوریا داخراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i434838-دەروازەی_سنووریی_عێراق_و_سوریا_داخراوە
وەزیری ناوخۆی عێراق وتی: هەموو دەروازە سنووەرییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا ئێستایش هەر داخراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2025 15:25 Asia/Tehran
  • دەروازەی سنووریی عێراق و سوریا داخراوە

وەزیری ناوخۆی عێراق وتی: هەموو دەروازە سنووەرییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سوریا ئێستایش هەر داخراون.

عەبدولئەمیر ئەشەمەری وتی: عێراق ڕێگای هاتنە نێو خاکی لە سوریاوە و هەروەها بە پێچەوانەشی نادات. هەندێک گرووپی تیرۆریستی ئێستایش هەر لە نێو سوریادا چالاکی دەکەن. وەزیری ناوخۆی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆنرانی دیوار و شوورەی گرینگ لە درێژایی سنوورەکانی عێراق و سوریا وتی کە تەگبیرە ئاسایشییەکان لە سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا دوابەدوای ڕووداوەکانی ئەمدواییە گەلێک بتەوتر و بەهێزتر بووە. ئەشەمەری ئاماژەی دایە ڕۆنرانی شوورەیەک لە سنووری نێوان عێراق و سوریا و وتی: هەنگاوی پێویست بۆ تۆکمەکردنی ئەم دیوارە هەڵگیراوە.