کانونی دوھەم 28, 2025 10:11 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی ئالی سادق و ئەلئەعرەجی لەبارەی هاوکاریی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم

باڵوێزی ئێران لە بەغداو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق چاویان بەیەک کەوت و لەبارەی درێژەی هاوکاریی نێوان دوولایەن لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم ڕاوێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ "محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغدا لەگەڵ "قاسم ئەلئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دیداری کرد.

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوولایەن سەبارەت بە دواگۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان و بەهێزکرانی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ لە گشت بوارەکاندا وتووێژیان کرد.

ئەلئەعرەجی و ئالی سادق، هەروەها لەبارەی گرینگایەتی درێژەی هاوکارییەکان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و ئاڵووێری زانیاریەکان لەئاراستەی بەهێزکرانی ئاسایش و سەقامی ناوچە ڕاوێژیان کرد.

سەرپەیڤ