دیداری جێگری سەرۆک کوماری ئێران و سەرۆک کوماری عێراق
نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی عێراق دیدار و ووتوێژی نێوان سەرۆک کۆماری وڵات و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکانی ڕاگەیاند .
نووسینگەی سەرۆک کۆماریەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی کرد لە محەمەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی و شاندی یاوەری . ڕەشید لەو دیدارەدا جەختی کرد عێراق پێداگرە لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی میکانیزمی هاریکاریی دووقۆڵی بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش مسۆگەر بکات. لەو دیدارەدا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە پتەو کردنی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق کردەوە و پێوەندی ئایینی، جوگرافی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی نێوان دوو نەتەوەی دراوسێی بە قووڵ و پتەو وەسف کرد. زەریف هەروەها جەختی کرد لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ عێراق لە داکۆکی لە ئاسایش و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی .