شوبات 23, 2025 13:18 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق: ئێمە هەتا کاتی بەدیهاتنی سەرکەوتنی نیهایی درێژەئەدەین بە ڕێگای شەهید نەسرۆڵڵا

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە بۆنەی بەخاک سپاردنی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وهاوڕێ شەهیدەکەی شەهید سەیید هاشم سەفییەدین ڕایگەیاند هەتا کاتی بەدی هاتنی سەرکەوتنی نیهایی وپاکتاوکردنی سەرزەوینەکەمان لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی درێژە ئەدات بە ڕێگای شەهید نوسرۆڵڵا.

شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە بۆنەی ئەسپەردە کردنی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وهاوڕێ شەهیدکەی شەهید سەیید هاشم سەفییەدین وتی: ئەمڕۆلەگەڵ گەورە پیاوێک ماڵئاوایی ئەکەین کە دوای تەمەنێک خەبات لە ڕێگای جیهاد وبەرگری کردن لە مەزڵومان شەهید کرا.

خەزعەلی وتی: شەهید حەسەن نەسرۆڵڵا ئۆمەتێک بوو لە یەک پیاو، ئۆمەتێک بوو لە خەبات وموجاهیدەت، فیداکاریی ولەخۆبردوویی، فەرمودەی خوای گەورە لە بارەی ناوبراو ڕاست ودروست بوو " لەنێوان مومنەکان دا ، پیاوانێک هەن کە بەوشتەی کە لەلای خواوە پەیمانیان بەستووە ، وەفادار وبەئەمەگن.

وتیشی: پاش دوستەکانی شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا ، دوژمنەکانی ناوبراویان بە ڕاست بێژی دەناسیی ولە قسە وکردەوەدا ڕاست بێژ بوو هەتا ئەوەکە بە شەهیدبوونی کۆتایی درا بە ژیانی.

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند وادەی سەرکەوتنی شەهید بە ڕادەی سەداقەت ودرستبوونی لە خەباتکاریەکانی دا دروست بوو. ناوبراو جارێکی تر لەگەڵ سەییدی خۆڕاگری پەیمانی نوێ کردەوە ووتی: ئێمە هەتا کاتی بەدی هاتنی سەرکەوتنی نیهایی وپاکتاوکردنی سەرزەویەکەمان لە ڕژێمی زایۆنی درێژە ئەدەین بە ڕێگای شەهید.

 

 

سەرپەیڤ