ئادار 08, 2025 18:18 Asia/Tehran
  • داواکاری قەیس خەزعەلی بۆ ریگری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئیعدامی شیعەکان لە سووریا

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە دەربرینی نیگەرانی قوڵ لە بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژیەکان لە سووریا، داوای کردەوەی خێرای کرد بۆ پشتیوانی کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە شارومەندانی شیعە.

شێخ" قەیس خەزعەلی" سکرتێری گستیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق بە دەربڕینی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی توندوتیژیەکان لە سووریا ، بەتایبەت لە ناوچە گەلێک کەلە ژێر زاڵیەتی گروپە چەکدارەکان دان ، ئاماژەی دایە  شەپولێک لە  سێدارەدرانەکان کە شیعەکانی سووریا دەگرێتەوە. خەزعەلی هەروەها بی دەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم کارەساتانە بە قەبوڵ نەکراو زانی ولە هەموو وڵاتانێک کە چ ڕاستەوخۆ چ ناڕاستەوخۆ ، لە قەیرانی سووریا دەوریان هەیە، داوای کرد هەتا بەرپرسایەتی خۆقەبوڵ بکات وبۆ ڕاگیرانی ئەم توندوتیژیانەو پاسەوانی کردنی کەسانی سیڤیلی شیعە کردەوە نیشان بدەن . ناوبراو هەروەها لەسەر پێویستی ڕاگیرانی خێرای توندوتیژیەکان ودەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی گشتداگر جەختی کرد کەبتوانێ مافی هەموو سووریاییەکان بەبێ هەڵاواردن دابین بکات. 

سەرپەیڤ