وشداری موقتەدا سەدر سەبارەت بە گەیشتنی ڕژێمی زایونی بە سنووری عێراق
ئادار 19, 2025 18:15 Asia/Tehran
ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق وتی : درێژەی ئامادە بوونی ڕژێمی زایونی لە ناوچە داهاتوویەکی باشی بەدواوە نابێت
سەید موقتەدا سەدر وتی زۆرێک لە هەمبەر شەهادەتی منداڵان و ژنانی غەزە لە لایەن موشەکەکانی زایونی ئەمریکاییەوە و گەماروی غەزە بێ دەنگن. هەموو ئەمانە دەبێتە هۆِ ئەوەی تا جارێکی دیکە فەلەستین بفروشدرێت تا ڕژێمی زایونی زۆر بە هاسانی و بە یارمەتی وەرگرتن لە وڵاتانی دیکەش لە سەرزەویە ئیسلامی و عەرەبیەکان بەربڵاوتر ببن تا ئیسرائیل بگاتە سنوورەکانی عێراق کە دوژمن زۆر حەزی لێیە و ئەو کات ئیدی پەژیوانی سوودێکی نابێت .