ئامادە بوونی خەکی ناسریە بۆ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i437393-ئامادە_بوونی_خەکی_ناسریە_بۆ_جێژنی_پیرۆزی_ڕەمەزان
بازاڕەکانی عێراق بە نزیک بوونەوە لە جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان ، شایەتی حەشێمەتێکی زۆر بووەتە وە بۆئامادەبوون بۆ جێژنی ڕەمەزان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2025 11:16 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی خەکی ناسریە بۆ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان

بازاڕەکانی عێراق بە نزیک بوونەوە لە جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان ، شایەتی حەشێمەتێکی زۆر بووەتە وە بۆئامادەبوون بۆ جێژنی ڕەمەزان.

بنەماڵە عێراقیەکان لە سەروبەندی کڕینی جل وبەرگ وکەلووپەلن بۆ منداڵ وماڵەکانیانن وکڕین هەتا نێوەکانی شەو بەردەوامە.

شیرینی فرۆشیەکان یش شایەتی بەرزبوونەوەی داوا بۆ کڕینی کەلووپەلی جێژنی ڕەمەزانن .ئامادەکردنی شیرینی کولیچە ی بەناوبانگی عێراقی یەکێ لە ڕێووڕەسمە کۆنەکانی هاوپێوەند بە حاڵ وهەوای جێژنە، چونکە عێراقیەکان بۆ بەیانی ڕۆژی جێژن لە ماڵەکانیان کولیچە دروست ئەکەن.خەڵکی شاری ناسریە خۆیان بۆ ڕۆژەکانی جێژنی ڕەمەزان ئامادەئەکەن، ڕێووڕەسمێک کە بە پاڕاستنی ئاداب وڕێورەسمە کۆنەکان لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر جیاوازە.