سەرۆک وەزیرانی عێراق : دەسوەردانی بیانی لە کاروباری سووریا قەبووڵکراوە نیە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە دەسوەردانی بیانیەکان بە تایبەت ڕژێمی زایونی لە کاروباری سووریا جەختی کرد لە سەر پێویستی پاراستنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە و بڕیار دانی سەربەخۆی نەتەوەی سووریا .
موحەمەد شیاع سودانی هەروەها ئاسایش لە سوریای بۆ سەقام و پاوە جێ عێراقی ب پێویست زانی و وتی : ئاسایش و سەقام و بەرژەوەندی هەر دو وڵات بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان پێکەوە هەیە . لە هەمان حاڵدا سەرچاوە سوورییەکان باسی پەلاماری هێزە زایونیەکانیان کرد بۆ سەر ناوچەی تەل ئەلسەفیر لە باشووری سووریا . پەلاماری ئاسمانی بەربڵاوی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشق و حەما و ناوچەکانی دیکەی سووریاش بووە هۆی بە دی هاتنی خەساری گەورە . وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئەو کردەوانەی ئیدانە کرد و باسی ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی کرد لە نێوان چەکدارانی زایونی و خەڵک لە پارێزگای دەرعا .