ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی عێراق لەگەڵ گەشت کردنی جۆلانی بۆ بەغدا
هەواڵدەری ئەلمعلومە لە ڕاپۆرتێکداهەواڵی دا لەناڕەزایەتی خەڵک وچالاکانی سیاسی ئێراق لە بانگهێشت کردنی حکومەتی ئەم وڵاتەلە "ئەحمەد شەرع" بەناوبانگ بە " ئەبو محەممەد جولانی"سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ کۆبوونەوە و دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا .
ئەلمعلومە هەروەها نووسیی: سەرۆک وەزیرانی عێراق ، محەممەد شیاع سودانی دەرگاکانی بەغدا بەرەوڕووی ئەحمەد شەرع " ئەبو محەممەد جولانی" سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریاکە بەتاوانی تیرۆریسم مەحکوم کراوە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە دانیشتنی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە ١٧ی مای ڕێککەوتنی ٢٥ی مانگی گۆڵان بەڕێوەبچێت، کردوەتەوە. حسێن ئەلکرعاوی سەرۆکی ڕێکخراوی بزوتنەوەی جەماوەری " پشتینە وجادە" بە ئەلمەعلومەی وت: پێویستە کە دەزگەی دادەڤانی عێراق بە شێوەی خێرا حۆکمی دەستگیرکرانی تیرۆریست ئەحمەد شەرع بەناوبانگ بە ئەبومحەممەد جۆلانی دەستبەجیی دوای هاتنە ناو خاکی عێراق چالاک بکات. وتیشی : خەڵکی عێراق بە تایبەت بنەماڵەی قوربانیان وزیان وێکەوتووان ، خۆپیشاندانی بەربڵاو وناڕەزایەتی جەماوەری لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بوونی جۆلانی لە ناوخاکی عێراق بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی کە لەبەر بانگهێشت وداوەت کردنی محەممە شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئەنجام بووە، بەڕێوەدەبەن.سەرۆکی ڕێکخراوی بزوتنەوەی جەماوری" پشتینە وجادە" وتی کە خۆپیشاندانێک پیشتر، لەوکاتە ودوای بەشداری جۆلانی لە عێراق بەڕیوەئەچێت وبڕێکی زۆر لە مناڵەکانی شەهیدان وقوربانیانی تیرۆریسم بۆ خۆپیشاندان لە دژی بوونی ناوبراو ئەنجام ئەدەن ، بەتایبەت ئەمەکە وەها کۆبوونەوەیەک بە هەژماری خوێنی عێراقیەکان بەڕێوەئەچێت.