هۆشداری دانی نوێنەری عێراقی لە بارەی جمووجوڵی جیی نیگەرانی تورکیا لە عێراق
نوێنەرێکی عێراقی سەبارەت بە جمووجوڵی حکومەتی تورکیا لە ناوخۆی ئەم وڵاتە هۆشداری دا.
فازڵ ئەلمسلەماوی " نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە حکومەتی تورکیا لەدووی بەرجەستەکردنی هەمدیسانی جۆلانی سەرکردەی تیرۆریستانی زاڵ بەسەر سووریا بەشێوازی نوێ لە سەروبەندی بەرژەوەندی سیاسی خۆیە .
ناوبراو وتی: ئەم وڵاتە هەوڵ ئەدات شوناس وهوویەتی تیرۆریستی جۆلانی بگۆڕێت وڕۆماڵکردنی سیاسی بۆ ناوبراو ئەنجام بدات.
ئانکارا ڕێز ناگرێت لە سەروەری سیاسی عێراق ولە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان دەستوەردان ئەکات.
ئەلمسلەماوی وتیشی: ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەکانی تورکیا لەناوخاکی عێراق بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم لە ڕاستی دا نەخشە وپیلانی گەشەخوازانە لە دژی ئەمنیەت وئاسایش وسەقامی وڵاتەکەمانە.
ناوبراو ڕایگەیاند: حکومەتی تورکیا لە دووی هێنانی کەسێکی وەکوو جۆلانیە لە عێراق دا، ئەم کارە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەدژی سەروەری وئەمنیەتی نیشتمانی وڵاتەکەمان دێتە هەژمار.