نوسینگەی ئایەتۆڵڵا سیستانی کۆچی پاپ فرانسیسی سەرەخۆشی کرد
نوسینگەی ئایەتۆڵڵا سیستانی بەیاننامەیەکی بە بۆنەی کۆچی پاپ فرانسیس بڵاوکردەوە.بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری واع، نوسینگەی ئایەتۆڵڵا سیستانی بەیاننامەیەکی بە بۆنەی کۆچی پاپ فرانسیس بڵاو کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بە داخ ومەخابنەوە هەواڵی کۆچی پاپ فرانسیس "پاپ واتیکان" کە پلە وپێگەی مەعنەوی بەرزی لەلای زۆرێک لە خەڵکی جهانەوە بوو، پێگەیشت.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژەکرایە دیداری مێژوویی پاپ فرانسیس لەگەڵ زانای پل بەرزی ئاینی لە نەجەف وهاتووە: دیداری مێژوویی کە پاپ فرانسیسی لەگەڵ پلە بەرزترین مەقامی ئایینی لە نەجەف کۆکردەوە ، گرینگیەکی زۆری بۆ پیداگری دوولایەن لە سەر دەوروڕۆڵی بنەڕەتی ئیمان بوو.
نوسینگەی ئایەتۆڵڵا سیستانی ڕایگەیاند زانای پلە بەرزی ئایینی وێڕای سەرەخۆشی کردنی ئەم کارەساتە دڵهەژێنە بە مەسیحیە کاتولیکەکان ، خوازیاری سەبرو پشۆ درێژی بۆ ئەوان وڕەحمەتی بەرفروان وخەیر وبەرەکەت وئاشتی بۆ ئەوان وهەموو مرۆڤایەتی بوو.