نیسان 30, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • نەیارەتی٥١نوێنەری عێراقی لەگەڵ هاتنی جۆلانی بۆ بەغدا

ژمارێک لە پەرلەمانتارانی عێراقی نەیاری بەشداریی "ئەبوو محەممەد جۆلانی" سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریان لە کۆبوونەوەی سەرۆک وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا.

نوێنەرانی نەیار لە نامەکەیاندا هۆکاری ئەو نەیارەتییە دەگەڕێننەوە بۆ تاوانکاریی ترۆریستان لە عێراق کە جۆلانی، یەک لەوان بووە. ئەو تۆمارە بۆ جێبەجێکرانی هەونگاوە پێویستەکان رادەستی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێ.

بابەتی سەفەری "ئەبوو محەممەد جۆلانی" سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ بەغدا لە رۆژانی ڕابردوودا بەرەوڕووی کاردانەوەو ناڕەزایەتی توندی گرووپ و لایەنە عێراقییەکان بووەتەوە. هەرلەو بارەوە، هەواڵدەریی ئەلمەعلومە ڕایگەیاند، خەڵکی عێراقیش نەیاری سەردانی جۆلانی بۆ بەغدان.

سەرپەیڤ