تورکیا دەبێ مافی بەشە ئاوی عێراق گەرەنتی بکات
جێگری پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی دابینکردنی گەرەنتی بۆ دەستەبەرکردنی مافی بەشە ئاوی عێراق لە ڕووبارەکانی هاوبەشی تورکیا کردەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، لە دیدارێکیدا لەگەڵ شاندی پەرلەمانیی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی پارلەمانیی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ناتۆ لە تورکیا، جەختی لە پرسە گرنگەکان کردەوە، لەوانە مافی عێراق لە پرسی بەشە ئاوی عێراق له و ڕووبارانەی وا لە خاکی تورکیاوە دێنە ناو عێراقەوە، هەروەها ڕایگەیاند، پێویستە تورکیا گەرەنتی ئەوە بکات کە پشک و بەشە ئاوی عێراق لە ڕووبارە هاوبەشەکانەوە دابین بکات. لە ساڵانی ڕابردوودا تورکیا بە دروستکردنی بەنداوی گەورە لەسەرئه و ڕووبارانه ی وا لە خاکەکەیه وه تێدەپەڕن / وڵاتانی خوارەوەی وەک عێراق و سووریا ڕووبەڕووی کەمیی ئاوی توندکردوەتەوە و حکومەتەکانی ناوچەکەش بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕیوه بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئاوی تورکیا.